ده‌زانین كه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و به هۆی جیاوازی و فراوانبوونی ئاتاج و پێداویستییه‌كانی و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی بروه‌دان به لێهاتوویی ئه‌خلاقی و زانستی و هونه‌ری خۆی پێویستی به حزوور و تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ كه‌سانیتر هه‌یه؛ جیاوازی ڕه‌گه‌زی و فه‌رهه‌نگی نه‌ریتێكی خوداییه و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له ڕه‌گه‌ز و چین و هۆز و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان پێكهاتووه. ئه‌م جیاوازییه له‌ته‌نیشت دووڕیانی خۆشی و به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كان، ههڕهشهیێك بووه له‌سه‌ر هێمنی و ئاسایشی كۆمه‌ڵگا و ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و ئاقارێك بردووه كه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و گه‌شه‌كردنی مرۆڤه؛ هه‌ڵبه‌ت ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕوانگه‌ی قوڕئانه‌وه تاقیكردنه‌وه‌یه، واته هه‌لومه‌رجێكی نائاساییه بۆ ئاشكراكردنی لێهاتوویی: «وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِي الْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا» (فوڕقان/٢٠)؛ تاقیكردنهوهیێكه به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی ئاستی پابه‌ندبوونی ئێمه به بنه‌ما ئایینی و ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر كردار و هه‌ڵوێستمان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا.
ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه ده‌رفه‌تێک ڕێک که‌وت و له سنه وێڕای مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌هرامی و مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز سه‌لیمی سه‌ردانی مامۆستا ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌ن زاده، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی بواری ئایینیمان کرد؛ مامۆستا ئه‌بووبه‌کر له‌و تاقمه که‌سانه‌یه که بینینه‌که‌ی بۆم بوو به هۆی دڵخۆشی و هه‌ڵبه‌ت ڕاچڵه‌کێنه‌ر بوو؛ وته پڕ له مێهر و خۆشه‌ویستێکه‌ی ده‌چێته ناو دڵ و هه‌ستێک له جنسی خۆشی و شه‌رم لاده‌بات؛ كه گوێ له قسه‌كانی ده‌گری وا ده‌چیته ناو وته‌کانی که هۆش و مێشکت له ده‌ست ده‌ده‌ی و له ناویدا نوقم ده‌بیت، نوقم بوونێك له بیرکردنه‌وه و سه‌رسوڕمان تێکه‌ڵ به ئاواتخوازی و تاسه!
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل